نەونەمامێک بووم شۆخ و نەوجەوان

لەسەر گۆڕی کچێکی نەوجەوان نەخشکراوە
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
 1 دقیقه  452 مشاهده
نەونەمامێک بووم شۆخ و نەوجەوان
هێشا نەمدیبوو خۆشی لە ژیابن
سووتاوم لە ناکاو بە ئاگری مەرگ
وابووم بە کڵۆ وام لە گۆڕستان
***
هەرگیز خۆش نەکەن دڵ بەم دنیایە
ئەوی شازادە و ئەوی گەدایە
دواڕۆژت دووگەز عەردە بۆ گۆڕت
بە تەنها بێ ناز، بێ بابە و دایە