نازەنین ئەی نەوڕەسیدە دولبەرا شەیدایی تۆم
نازەنین
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
2 دقیقه
682 مشاهده
نازەنین! ئەی نەوڕەسیدە! دولبەرا! شەیدایی تۆم
زەرد و بێ ڕەنگ و زەعیفی ئەو قەد و سیمایی تۆم
چاوی گەش ئەبرۆیی ڕەش ئەو گەردنەت چەشنی بلوور
قوڕبەسەر دائیم عەوداڵی خاڵەکەی لاچاوی تۆم
دەربەدەر ڕیسوا و پەرێشان بوومە سەرگەردانی تۆ
بێ کفن، بێ قەبر و ئەلحەد بێ ئەجەل نێژراوی تۆم
ئەی عەجەب شۆخی چە شۆخی لێو لەسەر لێو لا مەبە
خوێن سەرڕێژە لابدە لێم پێم مەڵێ مینایی تۆم
تۆ چە باکت بێ ئەی کە دائیم ڕمی برژانگت ببێ
زوڵفی شەڕانیت ئەڵێ پێم تۆ شنەی خوێناوی تۆم
بای شەماڵ ڕوحم فیدات بێ ڕووت بدە بەر ڕوومەتی
بەڵکوو ڕووم بێ پێی بڵێم من عاشق و شەیدایی تۆم
بای شەماڵ وەک شاهی مەردان شەرحی یارم بۆ بکە
تاکوو ئەمرم هەر غوڵامی سروەکەی بێناوی تۆم
جوملە ئەعساب و دەمارم وا خەریکە وشک ئەبێ
بەم پەرێشان حاڵەوە کاڵە دڕ پێناوی تۆم
گەر قبووڵم کەی بە خادیم عەبدی بەر دەرگاکەتم
گەرچی دائیم دەس بە سینە و تاعەتی فەرمانی تۆم
تالعی مەجنوونە ئەحمەدتخلص دڵ وەکوو ئاتەشکەدە
ئەی سەنەم ئەی لاتاعلام و عوزاتاعلام من پرستی ناوی تۆم