من کە عەبدی دەرگەهی تۆم تەرکی ئیحسانم مەکە
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
1 دقیقه
398 مشاهده
من کە عەبدی دەرگەهی تۆم تەرکی ئیحسانم مەکە
وا جگەر ڕێژاو و تینووم فەوت و تاڵانم مەکە
گەر بە عەبدیشت قبووڵ نیم تۆ بە سەگ بڕوانە تێم
پاسەوانیت بۆ ئەکەم مەحروومی دیوانم مەکە
قەت بە دوژمن من مەناسە دۆستی دنیا و قیامەتم
هیچ خەتا و سوچم نییە خۆ تیرەبارانم مەکە
تالعی مەجنوونە ئەحمەدتخلص دڵ وەکوو ئاتەشگەدە
ئەی سەنەم ئەی لاتاعلام و عوزااعلام بتپەرستی ناوی تۆم