لەتافی لاوییا بووم لوسەر لوتکەی کەژی جوانی

لەسەر گۆڕی جوانەمەرگێکدا نووسراوە
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
 1 دقیقه  331 مشاهده
لەتافی لاوییا بووم لەسەر لوتکەی کەژی جوانی
لوگوڵ یاران و هاوڕێما وەفاداریم بەجێ هانی
لە سەرچاوەی ژیانی پڕ لە خۆشی پڕ لە سامانا
لەپڕ ئەم چەرخی چەپگەردە هەمووی کۆتایی پێ هانی