دایک و باب

بۆ کتێبی سەرەتایی
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  1650 مشاهده
بە ڕەنجی دایک بەخێو کراوم
باوک ماندوو بوو بۆ نان و ئاوم
دایکی دڵسۆزم پەروەردەی کردم
ئەگەر ئەو نەبا زۆر زوو دەمردم
دایک زۆر لە خۆی خۆشتری دەوێم
ئەو بەرگم دەشوا، ئەو ڕادەخا جێم
پێڵاوی دایک لە بانی چاوم
باوکم خۆش دەوێ هەتا من ماوم