بۆق و گامێش
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
831 مشاهده
بە گامێشی دەگوت بۆقێک لە ئاوا
چییە گامێش هەتا من بم لە ناوا
بهۆقێنە و منیش ئەقڕم بزانین
لە قیڕین کامەمانین پاڵەوانین
کە وەرزێر ڕێز لە تۆ ئەگرێ نەزانە
هەمووی ڕێکەوتە کاری ئەم جیهانە
وتی گامێش بەڵێ دەنگت زوڵاڵە
بەڵام خۆ چەرمەکەت ناکرێتە کاڵە
وەکوو من نی کە شیرت لێ بدۆشن
ئەگەر بەهرەت هەبێ بۆت تێ ئەکۆشن
ئەمن پەڵخ و کەرەم هەس تۆش قڕەت هەس
قڕەی بێ کردەوەی تۆ ناکڕێ کەس