قەل و کەو

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  650 مشاهده
کەو قنەی دەکرد لەو بەر پەسارە
لە قەل شیرن هات ئەو لەنجەولارە
بێ خۆراک و خەو بە ڕۆژ و بە شەو
دەکەوتە شوێن کەو فێر بێ ڕەوتی ئەو
وەک کەو فێر نەبوو چی کرد و کۆشی
لەبیری چۆوە ڕەوتەکەی خۆشی
زۆر کەس لە ئێمەش بۆ لاسای لاوە
وەک ئەو قاڵاوە دژ و داماوە