فڕی تەیارەی مەعشووق موقابیل بوو لەگەڵ بەدرا

فڕۆکەی ئەوین
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
 1 دقیقه  339 مشاهده
فڕی تەیارەی مەعشووق موقابیل بوو لەگەڵ بەدرا
کرا بومباردومانی دڵ لە بورج و قەلعەیی سەدرا
گەهێ بۆمبا گەهێ تۆپە، گەهێ شەستیرە هاڕەی دێ
ئەکا شاباش بە سەر سەرما لە وەختی نیوەڕۆ و عەسرا
پەناهێکی لە ئاسمان گرت لە دوور تۆزی بروسکەی دا
لە شەوقی تیشکی چاوانی وشک بوو گوڵشەنی خەزرا
بە بەرقی شیری ئەبرۆوە هجوومی کردە سەر جەرگم
کە لێی دام خوێن فوارەی کرد پەیا بوو «منع و مجراعربی»
بە ئەنگوستێکی شێرانە ئیشارەی کردە کۆهی دڵ
لەسەر ئەمری دڵم شەق بو بە وێنەی تاقەکەی کیسرا
بەبێ عوزر و فەباحەت بوون کە تیرێکی حەواڵەم کرد
لە ژانی زەخمی ئەو تیرە بەرابەر بووم لەگەڵ هەورا
بە حەڵقەی زوڵفی سەرکوڵمی کە عارەق هاتبووە خوارێ
وەکوو قاتیلم و گیرابم قەنارەم بۆ هەڵاوێسرا
لە کوێتە ئەحمەدتخلص هێشتا ژمارەی حەسرەت و جەورت
کە لاشەت وا لەسەرخۆ بێت برلە فاوی لای بەسرەاعلام