نۆ مانگی تەواوە
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
686 مشاهده
ئاودار، بەهار، مانگی دۆ
نیسان، سەیران، نوخشەی جۆ
ئەو مانگەی بووکیان تیا برد
ئەو مانگەی کچە شووی کرد
ئەو مانگەی کوڕەی تیا بوو
تەواو نۆ مانگ بە سەر چوو
ئەوانەی بێ هەوێنن
سەر لە خەڵک ئەشێوێنن