ئەم قەومی کوردە زۆر گەورەی بووە
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
726 مشاهده
ئەم قەومی کوردە زۆر گەورەی بووە
بەڵام هەریەکەی بۆ لایەک چووە
نادر و کەریم خانشخص کەوتوونە ئێرانمکان
عەزیزی مسرە سەلاحەدینشخصمان
ئەمانە بەشی ئیداریمان بوو
لە ئاسۆی عیلما بڵندترمان بوو
چونکە کوردستان خۆی بێ نەسیبە
ئەدیبەکانی تیادا غەریبە
خۆ ئەحمەد شەوقی و محەممەد عەبدە
شوعەرای عەرەب لەلایان عەبدە
داخی سەرداخان جەمیل زەهاوی
لە ناو کوردانا ون بووبوو ناوی
بەڵێ مومکنە جەمیل ئەدزرێ
بەڵام زەهاوی لە کورد ناخوازرێ
با عەیبیش بووبێ کافی زەهاوە
هەرچی خۆی گۆڕی دیارە بەدناوە
مستەفای پاشا بۆیە پەسەندە
فەخری بە کورد بوو لای خوا و بەندە
لە وەسیەتیشدا خۆی لێ نەگۆڕرا
بە وەسیەتی خۆی لە سەیوان نێژرا
لە سەر کوردێکمان غیرەتی وابوو
بە گژ شاهێکی ئێراندا ئەچوو
بیگرە باوەشت ئەی گردی سەیوان
پاشای کوردستان هاتووە بە میوان
کوڕگەل گەورەتان ئەگەر خۆش بوێ
زۆر گەورەی ترتان تیا هەڵدەکەوێ
ئەمڕۆ ئەم یادە بوو بە یادگار
زۆر کەس هەوڵ ئەدا بۆمان بێتە کار