شۆڕەبی
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
907 مشاهده
ئەرێ شۆڕەبی سەر حەوزەکەمان
تۆ سێبەرێ بووی هاوینان بۆمان
بەهار بە لەنجە و لاری خەرامان
شنەت ئەبوو بە باوەشێنی گیان
بە بەرگی سەوزی تاوسی کاڵات
حەوزەکە بوبووە ئاوێنەی باڵات
ئێستە بۆ ڕووت و بێ بەرگ و باری
سەرشۆڕ و ڕەنگزەرد، کز و غەمباری
وتی: وێنەی تۆم بەبێ زیاد و کەم
لە ماڵی تۆدام، وا لە تۆ دەکەم
جوانی بەهارم من کە شۆڕە بیم
لە ترسی پاییز وا کەوتوومە بیم
هیچ نەبێ بەهار من سەوز ئەبمەوە
ئێوە پیریتان تاریکە شەوە