دیاری

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1597 مشاهده
گیانە وەنەوشە و چنوور لەگەڵ گوڵ
سەودای دیدەنی تۆیان کەوتە دڵ
چنوور لە کێوان، وەنەوشە لە چەم
گوڵ لە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم
هاتنە لام وتیان: تۆ ڕابەرمان بە
ئەمەمان بۆ بکە و تاجی سەرمان بە
ئەوا هەرسێکم بەستن بە دەستە
هاتنە خزمەتت بە دەستی بەستە
هەریەک بە ڕەنگێ مەرامی پێتە
بۆ نیازی خۆی خاکی بەرپێتە
چنوور بۆ زوڵفت لوول و پەشێوە
وەنەوشە ملکەچ خاڵی لای لێوە
گوڵ کە نازکی گۆنای تۆی دیوە
چقڵی خۆی لەژێر پێی هەڵچەقیوە
تۆ پایەبەرزی شای شیرین ئەندام
با لە سایەتا بگەن بە مەرام