هەی کانی شەکراو

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  643 مشاهده
هەی کانی شەکراو، هەی کانی شەکراو
کانییەکەت کانی عەنبەر و گوڵاو
ئاوی زیندەگیت ڕژاوەتە ناو
جێی حەسانەوەی تیپی سەربەدراو
چەشمەسارێکی سەر ڕێی نازداران
گوڵاڵەی دەورت دەمی بەهاران
نەشئە دەماغتە دڵی ڕێبواران
جێی ساز و سەودای بۆ هەرزەکاران
گەردی غوباری ڕووی کچان ئەشۆی
تیفتیفەی شەوقی زوڵفی سەمەنبۆی
مایەی هەرزانی و ڕۆنی مەشکە دۆی
جێی وسڵی قڕگە و وێڵەدەری تۆی
کە مەشکەی لە کۆڵ داگرت شۆڕەژن
شڵپەی ئاو دێنێ بە خرنگەی بازن
دڵ کونکون ئەکا وەک سووژنئاژن
چاو ڕوونیمان بێ بە کوێری دوشمن
ئەم خاکە پاکە کە دوور بێ لە چاو
سەر چاوگەی تیایە وەک چاوگەی سەراو