خەوێ بوو دیم و زوو ڕابورد کە بوو بە یاری من لەیلم
خەوێک
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
1 دقیقه
692 مشاهده
خەوێ بوو دیم و زوو ڕابورد کە بوو بە یاری من لەیلم
لە خەو هەڵسام و یەک دەفعە بە جارێ مات و دڵ کەیلم
شەو و ڕۆژ وەخت و ناوەختا دەناڵێنم لە هیجرانا
ئەڵێی لافاوی نیسانە کە دێتە خوارەوە سەیلم
لە شین و من لە گریانم هەموو کەس لێم هەراسانە
دەجۆشێ جەرگی بریانم دەروونی هەر وەکوو وەیلم
لە ڕێی بێ ڕەحمییا ئەی یار وەرە سەر ڕێگەیەکی تر
نەماوە عەقڵ و هۆشی من لە حاڵەتی خۆمە بێ مەیلم
بەرۆکی بەربدە شۆخی کە ئەحمەدتخلص بۆنی تۆی ناوێ
خەوێ بوو دیم و ڕابرد کە بوو بەیاری من لەیلم