خوا حەزرەتی ئیسماعیلی لە ژێر تیغ هێنایە دەر

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  724 مشاهده
ئەم تاقە (٣) دێڕەی خوارەوەی بەبۆنەی جەژنێکی قوربانەوە وتووە و لە سەر کارتێکی بچوک چاپی کردووە و بەسەر دۆست و هاوڕێکانیا لە جیاتی کارتی جەژنە پیرۆزە بڵاوی کردۆتەوە:
خوا حەزرەتی ئیسماعیلی لە ژێر تیغ هێنایە دەر
ساڵتان هەموو هەر بە جەژن و بە شادی بباتە سەر
ئەو جەژنە جەژنە، میللەتی تیا بە شادمانی بژی
بۆیە بەهاری پەسندە گوڵ و میوەی دێتە بەر
پێکمانەوە بێ، جەژن و دڵشادی
تا سەر بێ سەر و گەردن ئازادی