خوایە کەس تووشی نەبێتە دەردی بێ دەرمانی عەشق
دەردی عەشق
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
1 دقیقه
1696 مشاهده
خوایە کەس تووشی نەبێتە دەردی بێ دەرمانی عەشق
کەس نەبێتە دووچاری تیر و خەنجەر و زیندانی عەشق
هەر کەسێ زۆر زۆر بەجەرگە و پاڵەوانە و قارەمان
با بتوانێ بەرگە بگرێ گەر بووە میوانی عەشق
عەشقە پەروانە دەکاتە زەڕەیەک خاکی سیاهـ
ناوی مەشهوورە کە مەجنوون بۆتە سەرگەردانی عەشق
زاڵمێکی وایە عەشق فەرهادی کردە کۆهکەن
حوکمیدا بۆ قەتڵی مەنسووراعلام حاکم و سوڵتانی عەشق
شەمسی تەبرێزی کە سووتا کردیە کۆهی زوخاڵ
پڵپڵەی خوێن کەوتە جەرگی بولبولی خۆشخوانی عەشق
چەن جوانی جوانەمەرگ کرد، چەن هەزار شاهـ و گەدا
دەردی بێ دەرمان و دائی بێ سەر و سامانی عەشق
عالەمی خستۆتە هۆهۆی کۆڕی زیکری خۆیەوە
شێخەکەی بەرماڵ بەشان و قوتبەکەی ڕەببانی عەشق
نەک هەمووی عەشقی خوا بێ، ئەغلەبی عەشقی ترە
بولبول و گوڵ، لەیل و مەجنوون، غەوسەکەی گەیلانی عەشق
ئەحمەدتخلصیش پرشنگی بەرکەوت بوو بە عەبد و چاکری
نەونەمامی تازە خەڵفە تا ئەبێ قوربانی عەشق