حاڵی شێواوی دڵی خۆم بۆ زەمان ئینشا ئەکەم
حاڵ شێواوی
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
1 دقیقه
473 مشاهده
حاڵی شێواوی دڵی خۆم بۆ زەمان ئینشا ئەکەم
من کە بەدبەخت و کەشووفم ناوی خۆم ئیجرا ئەکەم
هێندە بارانی بەهاران دێتە خوارێ چین بە چین
هەم وەکوو فرمێسکی عاشق زیللەتم ئەعدا ئەکەم
یەک بە شێت و یەک بەهار و کەم ئەقڵم پێ ئەڵێ
یەک دڵی نادانە ئاخۆ خۆمە خۆم ڕیسوا ئەکەم
شێت و هار و نادان و بێ عەقڵ بێبەشم ئەمما فەقەت
وارسی مەجنوونە شێتەم عاشقی ئەحیا ئەکەم
یا وەکوو تیرێزی سووتان ئەحمەدتخلصا فەرهادییە...
عاقیبەت بێ ئەنجەل ئەمرم ناوی خۆم ئیبقا ئەکەم