چە تەدبیر ئەی موسوڵمانان سەراپا غەرقی خوێناوم
سکاڵایەک
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
2 دقیقه
697 مشاهده
چە تەدبیر ئەی موسوڵمانان سەراپا غەرقی خوێناوم
ئەڵێی تەرزەی بەهارانە ئەڕێژی ئەشکی سوور چاوم
بە دوو شت جوانەمەرگم یەک نەبوونی کەس بە کەس بینم
دووەم کوژراوی شۆخێکم کە دڵ پڕ دەرد و زووخاوم
وەسییەت بێ ئەوا ئەمرم مەکەن هیچ شین و زاری بۆم
بەڵام زۆر بێکەسم یاران توو بی خوا ون مەکەن ناوم
مەدەن هیچ ئەزیەت و جەورێ جلی خۆم کفنمە بەسمە
دەخیل مەمشۆن لەشم زامە بە خوێنی دڵ کە شۆراوم
لەجێی سێڕۆژە و خێرم بڵێن بەو قاتیلەم بەڵکوو
بە لای تابووتما بڕوا بڵێ یەک بەستە بۆ باوم
ببەستن موویەکی زوڵفی بە ئەنگوستی شەهادەتمان
لە مەحشەردا تا بزانن بە ناحەق من کە کوژراوم...
لەباتی خەتم و شەوجومعە بڕێژن خاکی بەر ڕێگەی
بە دەوری قەبرما تاکوو بزانم من کە هەر ماوم
خودایە سا عەفوم کەی تۆش بە حەقی خۆشەویستی خۆت
شەهیدێکم شەهیدی عەشق وەکوو پەروانە سووتاوم
لە تەئریخی هەزار و سێسەد و چلی هیجری
هەتا ئەمڕۆژە وا ئەمرم شەریکی قەهر و زووخاوم
بە گریە و ناڵە و شین بە هاوار و بە قوڕپێوان
ئەوا ڕووم کردە دیوانت موحەممەد ئەحمەدتخلصە ناوم