دزەکەی خۆی، خۆی ئاشکرا کرد

از کتاب:
کۆی بەرهەمی قزڵجی
اثر:
حسن قزلجی (1914-1985)
 1 دقیقه  818 مشاهده

پیاوێک لە قۆپییەک پاوەنی هەبوو. یەکێک فێر بووبوو دزیی لێ دەکرد. خاوەنپاوەنەکە تەماشای کرد ڕۆژبەڕۆ گیایەکەی کەم دەبێتەوە. تێ گەیشت کەسێک دەیڕنێ. بەڵام نەیدەتوانی دزەکە بدۆزێتەوە. بەیانییەک دیتی دراوسێکەی وا لەوێیە. سەری سووڕ ما! پیاوەکە دڵی لە دراوسێکەی پیس کرد کە ئەو گیایەکەی دزیبێ. بەڵام نەیدەزانی بەڕاستی ئەو دزیویەتی یا کەسێکی دیکە.

بە یەکەوە باسی دزرانی گیایەکەیان دەکرد تا بزانن کێ دەیدزێ. خاوەنی گیایەکە گوتی:

- ئێستا دزەکە دەدۆزمەوە. ئەو کەسەیە کە وا مێش بە کڵاوەکەیەوەیە.

دزەکە بێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە وا خۆی ئاشکرا دەکا، دەسبەجێ دەستی برد بۆ کڵاوەکەی کە مێشە دەر بکا.

خاوەنگیایەکە گوتی:

- ئەوەتا! ئەوە دزەکە دەدۆزمەوە. یەخەی کابرای دزی گرت.