شوان و شووتی

از کتاب:
کۆی بەرهەمی قزڵجی
اثر:
حسن قزلجی (1914-1985)
 1 دقیقه  847 مشاهده

شوانێک ئەیدی هێندێ خەڵک نەرمەکەی ناوەوەی شووتی دەخۆن. گوتی بۆچی منیش وەک ئەوان نەکەم. شووتییەکی کڕی. شکاندی وەکوو ئەوان نەرمەکەی ناوەوەی خوارد و دەوروبەرەکەی هێشتەوە. گوتی ئێستا خەڵک دەڵێن ئەو شووتییە دەوڵەمەند خواردوویەتی.

شوانە پاش تاوێک بیری کردەوە: بۆچی دەوروبەرەکەشی نەخۆم؟ خەڵک دەڵێن دەوڵەمەندەکەی نۆکەریشی لەگەڵ بووە. ئەویشی خوارد. دوای تاوێک گوتی: با توێکڵەکانیشی بخۆم. خەڵک کە دەنکەکانی دەبینن دەڵێن دەوڵەمەندەکە گوێدرێژیشی پێ بووە. توێکڵەکانیشی خوارد. ئاخرەکەی دەنکەکانیشی خوارد. گوتی: خەڵک دەزانن دەوڵەمەندەکە مریشکیشی هەبووە.