«تووشبوون بە قاسیدی خەزاڵێ»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  454 مشاهده
بڕیانەوە نێوەڕێ لە ماڵێ
تا گەینەوە قاسیدی خەزاڵێ
ئەو قاسیدە گەر دەگەییە لاسی
ئاغایی بە دیمەنی دەناسی
فەرموویی کە نۆکەری خەزاڵم
ئەی لاس بپرسە تۆ هەواڵم
هاتووم و بە تۆ دەدەم پەیامێ
لەو کیژە هەتا وەدەی وەڵامێ