«ڕنینی مۆری پوڵی لاسی بە دەستی حەیدەر بە تۆڵەی نوشتاندنەوەی ناڵەکان»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
631 مشاهده
دەیدا کە کرێی ناڵ ئیدی
ئەو لاسە لە لێرە و مەجیدی
ئاسنگەری پاڵەوانی ڕوستی
هەر سكکەیی گەر دەگەییە دەستی
سەر پەنجەیی لێ دەدا کە حەیدەر
دەی ڕنیەوە مۆرەکەی سەراسەر
دەیگوت ئەوە پووڵی بێ رەواجە
بێ ڕێزە لە کۆنە سێڵ و ساجە
ئەو پووڵەیی لێدەکرد کە قەڵبە
بەر بوونە هەراو غەڵبە غەڵبە
ئەو تۆڵەیی ناڵ بەو دراوە
وەرگرتەوە دەس بە جێ لە لاوە