«ڕازینەبوونی لاس بە ناڵ و بزمار و نووشتاندنەوەیان»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
597 مشاهده
وەستا کەوە کوورەکەی دەدا جۆش
بەو ئاورە کوورە بۆوە سەرخۆش
هێنایەوە ئاسن ئەو بە بارە
دەی بڕیەوە بۆیی ناڵ و پارە
ئاسنگەری بێ ڕەزا و پڕ کار
چی بڕیەوە ناڵی ئەسپ و بزمار
سەرپاکی بە دەستی ئەو سوارە
نوشتایەوە هەر وەکوو دەوارە
دەیگوت کە گەلێ خراپە ناڵت
ئاور بکەوێتە موڵک و ماڵت