«ڕاو بەتاڵکردنی لاس و گەڕانەوە بۆ ماڵ»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  427 مشاهده
دەیبیست کە لاس ئەو وتانە
دەیکردەوە حەیتە دوڕ وەشانە
ئەو ڕاوەیی کرد بە تاڵ و بۆماڵ
ڕۆیشتەوە لاسە شۆڕە بێ حاڵ
دەیکردەوە گەر لە یار ئەو بیر
وەک شێر لە گوندا دا نەبوو گیر
بۆ یاری بە شەو دەچوو لە باری
لەشکر وەکوو تەرزە دا دەباری
پێنسەد کەسی هەر سووارە هێنا
ئامادەیی کرد لەو شوێنە
نیوەی لە سوواری باڵەکانە
بوو پیر ئەوانیتر جوانە
ئاسوودە نەبوو لە ڕێگە ساتێ
تاڵووکەیی کرد زوو بگاتێ
ڕۆژ و شەوە ئاژوا وەکوو با
تا گەییە هەواری کۆنی لەیلا