«ڕۆیشتنی کابرا دەگەڵ لاسی بۆ ماڵی مەلا نەبی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  484 مشاهده
ئەو خاوەنی ماڵە لاوەکەی کورد
بۆ خۆیی لە بۆ مەلا نەبی برد
دەیگوت بە مەلا کە ئەو جوانە
هێناو مەبۆوە چوون شوانە
کوردێکی وەها زل و قەوی پەل
وا چاکە ئەلێرە بشتە بەرغەل