«داوای خەزاڵ لە پیرە بۆ ناردنی لاسی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  623 مشاهده
فەرمووی کە بڕۆ بەغار ئەی پیر
نابێ لە چ جێگە خۆ بکەی گیر
لەو ڕۆوە هەتا بە حەڤدە ڕۆژان
دەبژێرمەوە لێرەکانی ڕۆژان
پەیمان نەچن کە بیشکێنن
لەو مەرجەیە لاس تێ گەێنن
بە سوواری وەڵاغ ئەو دوانە
بڕیانەوە ڕێ بە بێ وچانە
تا گەینەوە گوندی ناو پردان
دەرکەوت قەڵایی شێرە مەردان