«داوای پیرە لە ڕەفیقەکەی بۆ بەندگوتن»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  666 مشاهده
دەیبیست کە پیرە نێوی بەندە
ئەو جارە بە لێوی پڕ لە خەندە
داوای لە یارە گەنجەکەی کرد
یەکدانە هەوایی بۆ بڵێ ورد
دەیگوت کە بڵێ هەوایە ئەی یار
خانم نییە لێمە دەست بەردار
دەینایەوە مل بە لاوە لاوە
نازانمی هەر وەڵام ئەداوە