سینگی خەزاڵ
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
698 مشاهده
چ بڵێم؟ چیە سینگی تەختە مەڕمەڕ
ئەو خانمە بویی مەڕ مەڕی تەڕ
سەرتاسەری ساف بوو بە بێ موو
تورتی وەکوو کارگی کەما بوو
بەو سینەیی بێ گرێو و سادە
دەیداوە لەسەر پەری ئیفادە
ئارەق کە ئەلەو گوڵەی دەباری
وەک دانە لە شەونمی بەهاری
دیبایی کە گەوهەر ئەو بە قەترە
بەو دیمەنە هەر دەچوو لە نەترە