باسی عەشیرەتی مەلا نەبی، بابی خەزاڵێ
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
624 مشاهده
هەڵورد ئەلەو گەورکی ماباد
یەک دەستە لە هۆز و تایفەی ماد
بەوهانە فەقێ وەیس دەگوترا
بەو نێوەیە نێوی وانە دەبرا
ئەو ئەسڵە گەورکن و هەوەڵ جار
کردیانەوە لەو وڵاتەدا بار
لەو چۆڵە ئەوانە هەڵدەوردن
دێیان گەلێ دروس دەکردن
ئەو خاکەیی بەربڵاو و پانە
سەرپاکی دەکەوتە دەس ئەوانە