مارەکردنی نەسرین لە مارفی ئامۆزای

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  568 مشاهده
پاش ئەو وتە نۆ شەوی کە پێ چوو
بۆ وەی کە کچی بدا بە شوو، زوو
ئەو ڕوو ڕەشە شەرعەکەی دەگۆڕی
لەو دێوەیی مارە کرد، حۆری
هەر ئەو دەمە بێ تەقە و هەرایە
گوێزرایەوە شەو لە بەر چرایە
ئەو مارفە شەو دەچۆوە ژوورێ
بۆ پەردە لە لایی بووکە سوورێ