پاڕانەوە لە بارەگای خودا

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  1003 مشاهده
داوایێ لە تۆ دەکەم خودایە
تا ڕۆژی قیامەت و جەزایە
یاسایی محەممەدی بەرز بێ
ئەو دینە چرایی سەر عەرز بێ
بارانەیی ڕەحمەتت بە زۆری
بڕژێنی بەسەر ئەوا لە گۆڕی
یا ڕەب بە بزەی چرایی ئیمان
بۆ خاتری موستەفا و قورعان
بەوهاتە کە ئەنبیایی تۆ بوون
بەو دەستە کە ئەولیایی تۆ بوون
هەوەڵ لە خەتایی من ببوورە
تۆ مەککە لە بەخششت بە دوورە
دووهەم بکە ڕۆحمێ تۆ بە کوردان
ڕزگار کە ئەو گەلەی لە دەردان
بۆ کورد کە چیایی ژینە هەوراز
ڕێگا بڕی کێوی بەرزە بێواز
تۆ ئەو گەلە لەو کەلەی وەسەرخە
ڕۆژی لە کەلی هومێد دەرخە
با ئەو بە ملی کەچ و چرووکی
ئەو ژینە نەباتە سەر بە سووکی
چون کوردە فیداییتخلص گەر نەما، مرد
حەشری بکە ئەی خودا دەگەڵ کورد