وا جێژنی بەراتە و شەوی ڕۆزیدانە
از کتاب:
چوارێنەکانی خەییام
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
842 مشاهده
وا جێژنی بەراتە و شەوی ڕۆزیدانە
سەرکاری خودا گەرمی گەز و پێوانە
مەیگێڕ بەشی من وەرگرە! خۆم سەرخۆشم
تا ڕۆژی مەرگ جێگەمە ئەم مەیخانە
خیام:
تا چند ز یاسین و برات؟ ای ساقی!
بنویس به میخانه برات ای ساقی!
روزی که برات ما به میخانه برند
آن روز به از شب برات ای ساقی!