وەرە پەیکی سەبا ئیمڕۆ ببە قاسیدی فەرمانم
ئەم قەسیدەیە، ئەمین لە زمان میرزا عینایەت بۆ خزمەت کاک مستەفا ئێرانی «سافی» نووسیویە
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
2 دقیقه
1126 مشاهده
وەرە پەیکی سەبا ئیمڕۆ ببە قاسیدی فەرمانم
بچۆ بۆ خاکی ئێرانێ لە بۆ کن گیانی گیانانم
بڵێ ئەی کاکی مورشید نووری چاوم کۆڵەکەی دینم
لە بۆ ناپرسی جارێکی لە ئەحواڵی پەرێشانم
تەبیبی حاڵزانی من بە دەرمانی تۆ موحتاجم
نەخۆش و پیر و ئوفتادە ئەسیری دامی هیجرانم
بە مووی ئاوا سپی، قەلبی وەها ڕەش هەر وەکوو یەعقووبشخص
بە بۆنی نازەنینی خاکی ئێرانێ دەژی گیانم
ڕەفیقم کەس نەما ڕۆیین لە دونیا هەر ئەمن ماوم
ئەمیش مەشموولی مەرگم ئینتیزاری ڕوحمی ڕەحمانم
وەلی دەر ئاخری عومرم چ ئینسافە لە تۆ دوور بم
حەبیبی من، تەبیبی من، دەوایی دەرد و دەرمانم
ئەتۆ بی مەرقەدی کاکی بە لوتفی خۆ عیلاجم کە
بە بۆنی پیرەهەن بیکە موعەتتەر بەیتولئەحزانم
قەرار و وەعدە و پەیمانم دەگەڵ تۆیە هەتا دەمرم
ئەمن حەڵقە بە گۆشی تۆم لە سەر ئەو عەهد و پەیمانم
وەلی ئەو حەسرەتەم ماوە هەتا ماوم لە دونیایێ
زیارەت خاکی پایی تۆم نەسیب بێ شاهـ و سوڵتانم
عینایەتشخص ئارەزووی لوتف و عینایاتی هەیە قوربان
هەموو عالەم بزانێ من غوڵامی کاکی ئێرانم
ڕەفیقێکم هەیە وەک من بە ئەلتافی تۆ موحتاجە
ئەمینی ئوشنەویتخلص ناوە بە خۆشی خزم و جیرانم
لە دونیا و قیامەت بنگەیە ئیمداد و هاوارێ
لە بن بەیداخی غەوسی ئەعزەم و سوڵتانی جیلانم