شینگێڕی شێخ سەدرەدین

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  869 مشاهده
وەکوو بولبول دەناڵێنم گوڵی باغی زەمینم ڕۆ
هەموو عالەم دەسووتێنم دەڵێم شێخ سەدرەدینم ڕۆ
دەڵێم ئەی مورشیدی من ڕۆ دە جەرگت خستووم بۆسۆ
ئەمن چ بکەم لە پاشی تۆ کزەی جەرگی حەزینم ڕۆ
موڕەوویج بۆ شەریعەت بووی دوڕی دەریایی حەقیقەت بووی
وەلیعەهدی تەریقەت بووی ڕەییس و جێنشینم ڕۆ
چراغی خانەدانێ بووی شووعاعی بازیانێ بووی
گوڵی ناو گوڵستانێ بووی وەنەوشەی فەروەردینم ڕۆ
ئەتۆ بی مەرقەدی پاکت بنێرە عەتری سەر خاکت
لە بۆ دەرویشی غەمناکت نشاتی دڵغەمینم ڕۆ
یەتیم ماون هەموو دەروێش، برا و ئەولاد و قەوم و خوێش
بریندارە دڵی پڕ ئێش دەوای زەخم و برینم ڕۆ
«ئەمینتخلص» ماوە لە هیجرانت لە حەشرێ دەگرێ دامانت
سەر و ماڵی بە قوربانت عەزیزی نازەنینم ڕۆ