وەسفی غەوسی گەیلانی
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
2 دقیقه
1577 مشاهده
ئەی ڕەییسی ئەولیایان غەوسی موحیەددینی نام
گەوهەری دەریایی پاکی حەزرەتی خەیرولئەنام
شاهبازی دەرگەهی حەق دەستگیری خاس و عام
دایمە دەروێش و مەحسووبت دەڵێن هەر سوبح و شام
ئەسسەلام ئەی غەوسی ئەعزەم ئەسسەلام و سەد سەلام
وەک شەوی مێعڕاج فەرمووی حەزرەتی خەیرولبەشەر
يا ولد يا قدرت العين انت لی نورالبصرعربی
پێت لە سەر شانی جەمیعی ئەولیایان بوو مەقەڕ
ئاگر و خەنجەر بە دەروێشانی تۆ نادا زەرەر
ئەسسەلام ئەی غەوسی ئەعزەم ئەسسەلام و سەد سەلام
گۆشتی زوبحی وێ کەوێ گەر سایەیی دەرگاهی توو
ناکوڵێ سەد ساڵی خۆش کەی ئاگرەکەی زوو بە زوو
هەم لە بۆ ناری جەهەننەم جوملە دەروێشان هەموو
ڕوحمی حەق جاری ببێ ئوممێدمان وایە بە توو
ئەسسەلام ئەی غەوسی ئەعزەم ئەسسەلام و سەد سەلام
ئەی سەگانی ئاستانت شێر لە دەستی وان تەبا
خادمانی دەرگەهت باڵاتر ئەز سوڵتان و شا
ژێری ئەقدامی عەزیزت شانی جەمعی ئەولیا
گەوهەری بەحری ئیمامان نووری چەشمی موڕتەزا
ئەسسەلام ئەی غەوسی ئەعزەم ئەسسەلام و سەد سەلام
کەی ئەمینتخلص دەتوانێ بیکا مەدح و وەسفی شانی توو
چاوی تێ بڕیوە بە داییم پێی بگا ئیحسانی توو
هەم دە وەختی ڕۆحکێشانێ دەستی مە و دامانی توو
بنگەیە هاواری جارێ گیانی من قوربانی توو
ئەسسەلام ئەی غەوسی ئەعزەم ئەسسەلام و سەد سەلام