وەسفی غەوسی گەیلانی

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1595 مشاهده
ئەمن دەستم بە دامانی تۆ ئەی مەولایی دەروێشان
ئەمن ڕۆحم بە قوربانی تۆ ئەی ئاغایی دەروێشان
دڵی شەیدایی دەروێشان، قەرارێ ناگرێ یەکدەم
بە خۆت تەسکین بدە قوربان دڵی شەیدایی دەروێشان
تۆ مووحەیدینی گەیلانی، ئەتۆی مەحبووبی سوبحانی
تۆ ئارامی دڵ و گیانی، شەهی بەغدایی دەروێشان
لە سایەی فەیزی نوورت، ئەی مەهی تابان بیحەمدیللا
هەمیشە ڕۆشن و سافە شەوی یەڵدایی دەروێشان
خەریدارانی یۆسف با هەموویان بێن و حازر بن
لە بازاڕی تەریقەت دا دەگەڵ سەودایی دەروێشان
لە گوڵزاری حەقیقەت دا، لە ناو جەمعی گوڵان یەکسەر
ئەتۆی ئاڕاییشی گوڵشەن، گوڵی یەکتایی دەروێشان
«ئەمینتخلص»! بۆ زیکر و تەهلیلە وەکوو حەڵقە دەدەن مەجلیس
مەلیک دێنە تەماشایی سەف و غەوغایی دەروێشان