وەفتنامەی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د-خ)
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
2 دقیقه
1552 مشاهده
وەختی قەبزی ڕووحی پاکی حەزرەتی خەیرولئەنام
فەسڵی عیزرائیل لە پێشی ڕادەوەستا وەک غوڵام
یا محەممەد بەر جەماڵت سەد دروود و سەد سەلام
هاتوومە بتکەم زیارەت عومری پاکت بوو تەمام
گەر ئیجازەی تۆی لە سەر بێ تا بە جێی بێنم مەرام
حەزرەتی فەرمووی لە کوێیە ئەوڕۆ جوبڕائیل ئەخی
ڕابوەستە تاکوو دێتن کارەکم پێیە بە وی
هاتە خوارێ جوبڕەئیل بۆ خزمەتی شاهی نەبی
یا ڕەسووڵەڵڵا لە خزمەت خوا لە بۆ تۆ مووژدە بی
بۆ وجوودت ئینتزارن جەننەت و حۆری تەمام
حەزرەتی فەرمووی برادەر مەقسەدی من ئۆمەتە
چونکە دەردی ڕۆحکێشانێ دەردێکی زۆر زەحمەتە
ئۆمەتی زار و زەلیلم ناگرێ کەس تاقەتە
جوبڕەئیل فەرمووی خودا پێیان دەکاتن ڕەحمەتە
ئۆمەتی تۆیە ڕەئیسی کوللی ئۆمەت خاس و عام
تۆ «شفيع المذنبينعربی»ی ڕۆژی مەحشەر یا ڕەسووڵ
هەر تکایەکی بکەی خالق دەکاتن لێت قەبووڵ
با دڵی پاکت نەبێ بۆ ئۆمەتێ هەرگیز مەلوول
کەس لە پێشی ئۆمەتی تۆ، بۆ بەهەشت ناکا دخوول
ئەی مەکانت عەڕشی ئەعزەم، قابی قەوسینت مەقام
جا ئیجازەی دا بە عیزرائیل ئەو فەخری کوبار
سێوی جەننەت بۆنی هات و ڕەحمەتی حەق هاتەخوار
ڕۆحی پاکی هەڵکشا گرتی لە چۆکانی قەرار
بوون لە خزمەت فەخری عالەم ئەو دەمی هەر چار یار
جامێکی ئاو تەڵەب کرد و دەستی دانا نێو جام
حەزرەتی شاهی ویلایەت، ئەو عەلیی موڕتەزا
وای دەفەرموو لێوی پاکی حەزرەتی بوون بێ سەدا
چوومە پێشێ گوێم دەدایێ وای دەفەرموو یا خودا
ئوممەتی ئوممەت، هەتاکوو ڕۆحی پاکی بوون جودا
ئەلویداع ئەی شاهی عالەم ساحێبی وەحی و کەلام
پشتیوانی ڕۆژی مەحشەر، سەییدی دونیا و دین
«صادق الوعد الامينعربی»و «رحمة للعالمينعربی»
بێ کەس و زار و زەلیل و زۆر گوناهکارە ئەمینتخلص
غەیری ڕوحمی خالق و تۆ هیچ پەناهی نین یەقین
«يا شفيع المذنبين، اشفع لنا يوم القيامعربی»