جەژنەپیرۆزە

از کتاب:
کاروانی یار
اثر:
جلال مدحت خوشنام (1934-1998)
 1 دقیقه  841 مشاهده
لەگەڵ پڕشنگی ئەو ڕۆژە
کە پێشڕەو بووکی نەورۆزە
ڕونای سووری شەبەق ئەڕنم
گۆنای یاران بە ماچ ئەچنم
خەفەت ئەکوژم، خۆناو ئەڕژم
لە باڵای جۆ شەراب ئەمژم
دە زوو ئاڵای بەهار لادە
پەرچەمی نەرمی بووک بادە
هەتا نازێ بکا سەیران
هەتا ڕازێ بڵێ حەیران
هەتا ئەو هەڵبەست و لاوکە
بنیشێتە سەر ئەو مەمکە
سەر گوارەی شۆڕ سەر خەناوکە
سەر خاڵی ڕەشی ئەو هەوکە
لە هەڵپەڕکێ، لە زەماوەند
زەمین پڕ کا لە بەستە و بەند
بچێتە ناو پیکی زووڕنا
لە گرمەی ئاهەنگی جەژنا!