وەڵامی نوێخوازێک

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  703 مشاهده
ووتیان ووتمان؛ نوێمان دەوێ
ئێمەی نوێخواز، نوێمان دەوێ
تا گیانێکی گەرم و چاو تیژمان دەسکەوێ
تاکو بەچکەی بێشکەی ئەمڕۆ
بە ئاواتەوە، ماچ بکەین
لە بازاڕا.. دەسترازەی کۆن، هەڕاج بکەین
***
دوێنێ لە پێرێ، نوێ تر بوو
کاکم لە باوکم جوێ تر بوو
ئەگەر پێرێ خوێنیان دەڕشت
بەڵام دوێنێ..
بە بێگاری خەڵکیان دەکوشت
دوێنێ لە پێرێ نوێتر بوو
ئەی بۆ هێشتا وەک جارانین
دیارە ئێمە.. بانگی نوێخوازی نازانین