ڕۆڵەی دواڕۆژ
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
824 مشاهده
بەمنداڵی خۆت پێشکەش کە
هیوای تۆیە لەناو بێشکە..
ئەو لەش و گیانەت بۆ چییە؟
کە پێ شێلی ژێر دەستییە
بۆ ڕزگاری و بەرژەوەندیت
تادوژمنت لێی نەسەندیت
تەقەلا دە تاکو لاوی
بەفەریکی نەخوراوی
تا ساوێلکەو مێشک پاکی
ڕامەبوێرە بەبێ باکی
هەوڵ بدە کۆشش بکە
بیر لە زانستی تیژ بکە
فیڕۆی مەدە کاتی بەسوود
خەریک بە، بە هەوڵی خۆشنوود
بۆ پارێزی گەل و وڵات
تا ئەپشکوێ خونچەی ئاوات
ئەو سامانەی بەرهەم ئەبێ
نیارە (دوژمن) بۆ خۆی ببێ!!
دەسا وەک مەردێ سوێند بخۆ
دڵسۆزی خۆت بکە بە هۆ
بۆ سەربەستی خاک و گەلت
لە دەست نەچووە.. کات و هەلت
وڵات باوەش ئەکاتەوە
هەڵمەتت گڕ ئەداتەوە
(خەبات بکە ئەی قوتابی
بە ئاواتم زۆر تەبا بی)
پنجی ژیریت پەل بهاوێ
خوایە ژەنگت نێتە ناوێ!