ئەی کیژۆڵە
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
789 مشاهده
وەرە گیانەکەم تۆ مەستی من بە
خۆم بەخت ئەکەم، مەبەستی من بە
جارێ زۆر بەسۆز وەرە بەدواما
وەک یاری دڵسۆز منیش خواخوامە
بۆ هەر ئەبێ کوڕ مەستی ئێوە بن؟
لاوانی هەژار پەستی شێوە بن؟
بۆ من نەتبینم شاد و سەرسام بم؟
بەشێوە و وێنەت دڵ پڕ لەکام بم
زۆر مخابنە: ئەو لەشە جوانە
لەژێر پەردەیە و دیلی زیندانە
جوانی و ناسکی و تریسکەی نیگا!
بۆ بە پێچراوی بڕوا لە ڕێگا؟
جا ئەی کیژۆڵە تۆ وەرە بەدوام!
چەرخی بیستەمە دانیشە لەلام
باسی پێشکەوتن، شادیی ژین بکەین
نەفرین لەبڕوای پەستی و کین بکەین