نێوان بەفر و ئاگر

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  796 مشاهده
کەلەداوی دوژمن ئاڵاین
من و دوو کەس لێمان دەدرا
ئەوی ڕاستەم کە لێ یان دا..
وتی (گیانە.. لەگەڵ ئێوەم.. بژی دوژمن)
ئەوی چەپم تا کوشتیان
دەیوت: زووکەن، خۆ بشمرم
لە خوێنی من.. لە جیاتی گوڵ تفەنگ دەڕوێ
گوللەی تۆڵەی..
کرێکاران دەتان کوژن