گڕی بورکانی کێوەکان
(بۆ شەهید جەعفەر)
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
817 مشاهده
کام مێژوە.. قۆناغەکانی زۆر گەشە
کام سپی و سوور پێست ڕەشە
کام کتێبخانەی وڵاتە
بەقەد مێشکی شۆڕشگێڕێ، پڕ زانینە
کام ڕاپەڕین
بەقەد تینی زامی کوڵی هاوڕێ ی مەرگ
تێرخەباتە.. دڕ و لاتە.
مەگەر هەر بیری باوکێکە
شۆڕشی کوڕی دایکێکە
گریاوی بێشکەی ڕەنجبەرە
بۆ ڕزگاری چەوساوەکان
وەک سۆپەڕە
*
بەرزی ئاسمان ، قووڵی دەریا
تێکڕا شینن.
ناگا بە (شینی)ی چاوی تێکۆشەر
شەکر، چوکلێت، باقلاوە شیرینن
ناگا بە شیرینی هەنگوینی خوێنی سەر
*
ڕەنگی (شین)م لەبیر ناچێ
چاوەکانی جەعفەر شین بوون
گەرمی هەتاومان لا ناچێ
هەنگاوە سوورەکانی ئەو..
هێز و تین بوون
کام سپی و سوور پێست ڕەشە
کام کتێبخانەی وڵاتە
بەقەد مێشکی شۆڕشگێڕێ، پڕ زانینە
کام ڕاپەڕین
بەقەد تینی زامی کوڵی هاوڕێ ی مەرگ
تێرخەباتە.. دڕ و لاتە.
مەگەر هەر بیری باوکێکە
شۆڕشی کوڕی دایکێکە
گریاوی بێشکەی ڕەنجبەرە
بۆ ڕزگاری چەوساوەکان
وەک سۆپەڕە
*
بەرزی ئاسمان ، قووڵی دەریا
تێکڕا شینن.
ناگا بە (شینی)ی چاوی تێکۆشەر
شەکر، چوکلێت، باقلاوە شیرینن
ناگا بە شیرینی هەنگوینی خوێنی سەر
*
ڕەنگی (شین)م لەبیر ناچێ
چاوەکانی جەعفەر شین بوون
گەرمی هەتاومان لا ناچێ
هەنگاوە سوورەکانی ئەو..
هێز و تین بوون