ماچێکی سارد
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
1092 مشاهده
ڕێی خۆشەویستیت دەزانم
بەڵام بەفر گرتوویەتی
چاوی حەزی تۆ دەبێنم
هەوری خەزان ڕشتوویەتی
*
ئەو گۆڵەی تۆ زستان ویستت
چی بکەم هەر هاوینان هەیە
ئەو کڕێوەی لە خۆر بیستت
لە وەرزی ساڵی تۆ هەیە
*
بۆچی شاخم پێ دەکێڵی
کە تیشکی چاوم گاسنە
بۆ دروێنەی عەشقم دەکەی
دیارە دڵی تۆ ئاسنە!
*
بۆ جۆگەی سەر بێستانی سینگ
لە دەریەندی مەما دەبرێ؟
یادی ژێر کەپری بەر گزنگ
نەکەی بۆ کۆشکی خەم بدڕی
بەڵام بەفر گرتوویەتی
چاوی حەزی تۆ دەبێنم
هەوری خەزان ڕشتوویەتی
*
ئەو گۆڵەی تۆ زستان ویستت
چی بکەم هەر هاوینان هەیە
ئەو کڕێوەی لە خۆر بیستت
لە وەرزی ساڵی تۆ هەیە
*
بۆچی شاخم پێ دەکێڵی
کە تیشکی چاوم گاسنە
بۆ دروێنەی عەشقم دەکەی
دیارە دڵی تۆ ئاسنە!
*
بۆ جۆگەی سەر بێستانی سینگ
لە دەریەندی مەما دەبرێ؟
یادی ژێر کەپری بەر گزنگ
نەکەی بۆ کۆشکی خەم بدڕی