گرمەی ژانی بەهارێک
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
1151 مشاهده
ئەی خۆشەویستم
لەسۆزی گەرووی خنکاوت پەستم
من لە تۆ ناگەم بۆ لە دایک بووی
خۆزگەم بەو ساتەی
لە زستان ون بووی
*
خۆشەویستەکەم
بامۆسیقاکەت، شمشاڵی داس بێ
بلوێری جەفا... وێڵی پێ کاس بێ
هاژەی روباری دڵی گەرمم بێ
گلێنەی چاوی کوورەی خەمم بێ
وشەی گۆرانیت نوێ بێ بۆ ئێستا
گەر بەبێ ترس...
قوڕت لە دەنگی گەرووی تر پەستا
گۆرانییەکەی تۆ، بێ هاوتا دەبێ
گەرووی زێڕینیش بێ پەتا دەبێ
*
ئەی نەوهارەی خونچە ژان گرتوو
منیش دەمەوێ، دەمەوێ زیندوو
وشە و ئاوازی گۆرانییەکی دڕ
سازی ئازار نۆش
بێت شۆڕشم پێ بکا بە خوو
ئینجا بە تێکڕا
خەڵکی کوردستان
چەندین بیرسڕ..دەهێنمەوە هۆش
*
ئەرێ ئازیز گیان
لە دوێنێکەوە... گوێم لە دەنگێکە
لە گەرووی ویستی کوردا دەردەچێ
پڕشنگی ئاسۆش، لێخن ڕەنگێکە
بۆ تەواو بیستن...
ترسی تیا دەچێ.
لەسۆزی گەرووی خنکاوت پەستم
من لە تۆ ناگەم بۆ لە دایک بووی
خۆزگەم بەو ساتەی
لە زستان ون بووی
*
خۆشەویستەکەم
بامۆسیقاکەت، شمشاڵی داس بێ
بلوێری جەفا... وێڵی پێ کاس بێ
هاژەی روباری دڵی گەرمم بێ
گلێنەی چاوی کوورەی خەمم بێ
وشەی گۆرانیت نوێ بێ بۆ ئێستا
گەر بەبێ ترس...
قوڕت لە دەنگی گەرووی تر پەستا
گۆرانییەکەی تۆ، بێ هاوتا دەبێ
گەرووی زێڕینیش بێ پەتا دەبێ
*
ئەی نەوهارەی خونچە ژان گرتوو
منیش دەمەوێ، دەمەوێ زیندوو
وشە و ئاوازی گۆرانییەکی دڕ
سازی ئازار نۆش
بێت شۆڕشم پێ بکا بە خوو
ئینجا بە تێکڕا
خەڵکی کوردستان
چەندین بیرسڕ..دەهێنمەوە هۆش
*
ئەرێ ئازیز گیان
لە دوێنێکەوە... گوێم لە دەنگێکە
لە گەرووی ویستی کوردا دەردەچێ
پڕشنگی ئاسۆش، لێخن ڕەنگێکە
بۆ تەواو بیستن...
ترسی تیا دەچێ.