عەقیقی یەمەنی
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکهیی (1875-1945)
1 دقیقه
798 مشاهده
دوڕڕی دەریایی فتووەت یا عەقیقی یەمەنی
وەهـ چ خۆشبەختە کەسێ دەستی بگاتە دامەنی
هەرکە بیستم ئەو نەویدی جانفەزا و دڵگوشا
دای لە قەلبم بەرقی شادی کەوتە چاوم ڕەوشەنی
جا گوتم ئەی نەفسی حیز ئەمجا بخۆ ئەمما بخۆ
بەربەسێڵ و جلبەکۆڵ و شەهد و شیر و بەستەنی
تا ئەوێ ڕۆژێ کە دەمری بیکە ویردی سوبح و شام
تف لە ئەشخاسی خەسیس و پیس و ئینسانی دەنی
یەک چەپۆش بۆ کەشکەک و گیپە و سەروپێ لازمە
نیسبەتەن بۆ زاتی تۆ «یک خوشهای از خرمنیفارسی»