ئێستری زیندوو یا مردوو؟

از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 1 دقیقه  1395 مشاهده
ئێستری زیندوو، بڵێم بۆم چاکە، یا مردووم دەوێ
ئیحتیاجم زۆرە خانم، با بڵێم هەردووم دەوێ
بێچووەکانم سەر لە سبحەینێ هەموو دەورم دەدەن
ئەم ئەڵێ پوولم نەماوە، ئەو دەڵێ بێچووم دەوێ
با وجوودی ئەم هەموو تەکلیفە گێژیان کردووم
کوڕ خەیاڵی ژن ئەکات و کچ دەڵێ من شووم ئەوێ