باسی زوڵم و زۆری

از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
 1 دقیقه  1001 مشاهده
هەرکەسێ زوڵمی لە کەس کردبێ
بەبێ ئیجازە هەرچی خواردبێ
گەر ئیحسانی بێ، بۆی لێ دەسێنن
وەرنە لەجیاتی ئەو دەیسووتێنن
میسقاڵە زەڕێک لە خێر و لە شەڕ
هیچی ون نابێ، گشت دێتە دەفتەر
بە میزانی حەق موقابیل ئەکرێ
«لَا ظُلْمَ الْيَوْمعربی»ە، پاداشی ئەدرێ