باسی زوڵم و زۆری

لە کتێبی:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
بەرهەمی:
سەمیع (1848-1889)
 1 خولەک  1072 بینین
هەرکەسێ زوڵمی لە کەس کردبێ
بەبێ ئیجازە هەرچی خواردبێ
گەر ئیحسانی بێ، بۆی لێ دەسێنن
وەرنە لەجیاتی ئەو دەیسووتێنن
میسقاڵە زەڕێک لە خێر و لە شەڕ
هیچی ون نابێ، گشت دێتە دەفتەر
بە میزانی حەق موقابیل ئەکرێ
«لَا ظُلْمَ الْيَوْمعەرەبی»ە، پاداشی ئەدرێ