شەمعی کامیل

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  1002 مشاهده
چۆن دڵت هات تۆ بەجێت هێشتم، بە تەنیا مامەوە؟
نەتدەزانی دوای نەمانت شێت دەبووم دەخولامەوە؟
بێ خەبەر بووی تۆ مەگەر، پاش تۆ ئەمن حاڵم چییە؟
نەتدەزانی هەر لە بەردەرکت لە قوڕ دەتلامەوە؟
نەتدەزانی تینی لێ جوێ بوونەوەت دەمکا بە چێشت؟
هەر بە چەشنی شەم لە جێی خۆم دەسبەجێ دەتوامەوە؟
قوڕبەسەر خۆم کاکە، بێ تۆ دەربەدەر، مات و هەژار
هەرچی خۆشیم دی، بە مەرگی تۆ بە ساتێ دامەوە
زامی دڵ دیوەودەرە، قوربان! بە مەرگی تۆ قەسەم
ڕەنگە زوو بمرم منیش دوای چاوی تۆ بەو زامەوە
وا پڕیشکی ئاوری دووریت کەسم! وای کرد لە من
شۆڕشی ئەو ئاورە هاتۆتە نێو ئەعزامەوە
شەمعی «کامیلتخلص» بووم بە هۆنراوەی جوان لای هۆنەران
ئێستە کاکەگیان! لە تۆ دوور کەوتم و کووژامەوە